توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "زیندوو ڕاگرتنی هونەرەکانی ئیسلامی زۆر گرنگە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: - "مێژووی کۆنی ئێمە و بە تایبەتیش میراتی کولتووری کە بۆمان ماوەتەوە، تەنیا بە گواستنەوەی بۆ جیلەکانی داهاتوو، دەوڵەمەند، بەهێز، زیندوو و بەردەوامی پێ دەبەخشرێت".

İrem Demir  | 11.01.2026 - نوێکردنەوە : 11.01.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "زیندوو ڕاگرتنی هونەرەکانی ئیسلامی زۆر گرنگە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەم سەردەمەدا کە تەکنۆلۆجیا و کولتووری دیجیتاڵی هەڕەشە لە هونەری نەریتی دەکات، زیندوو ڕاگرتنی هونەرەکانی ئیسلامی زۆر گرنگە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کردنەوەی پێشانگای شوێنەواری ئیسلامی لە ناوەندی هونەر و کولتووری تۆپخانە لە ئیستانبوڵ، وەڵامی پرسیاری هونەرمەندان و بەشداربووانی پێشانگاکەی دایەوە.

پەیوەندیدار بە هونەرەکانی ئیسلامی، سەرکۆماری ئەردۆغان گوتی: "ئەوانە دەرخەری ڕاستەقینەوەی ئاستی باڵای جوانناسی موسڵمانانن. ئەو بەرهەمانەی کە بە شێوازی هونەری تاکەکەسی لە شێوەی بینین و پەیکەر دەرکەوتوون".

گوتیشی: "زیندوو ڕاگرتنی ئەو هونەرانە زۆر گرنگە بە تایبەتی لەم سەردەمەدا کە تەکنۆلۆجیا و کولتووری دیجیتاڵی هەڕەشە لە هونەری نەریتی ئێمە دەکات".

هەر لەم بارەیەوە سەرکۆماری ئەردۆغان ڕایگەیاند: "مێژووی کۆنی ئێمە و بە تایبەتیش میراتی کولتووری کە بۆمان ماوەتەوە، تەنیا بە گواستنەوەی بۆ جیلەکانی داهاتوو، دەوڵەمەند، بەهێز، زیندوو و بەردەوامی پێ دەبەخشرێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا باسی لە پێویستی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "تا ئێستا پەرەسەندنەکان باش نەبووە. لەگەڵ نزیکەکانیشمان کە قسە دەکەم بەداخەوە دژی زیادبوونی حەشیمەتن. ئەوە بەڕاستی نیگەرانمان دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın