توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەر ئەرکێک (لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆردا) کە پێویست بکات سل ناکەینەوە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە دابەزینی ئاستی هەڵاوسان، یەدەگی بانکی ناوەندی زیاتر دەبێت. بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان و دامەزراندن و هەناردەدا دەڕۆین".

İrem Demir  | 31.12.2025 - نوێکردنەوە : 31.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە هەر ئەرکێک (لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆردا) کە پێویست بکات سل ناکەینەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی نوێبوونەوەی ساڵ، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی ئابووری وڵاتەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە: "بە دابەزینی ئاستی هەڵاوسان، یەدەگی بانکی ناوەندی زیاتر دەبێت. بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان و دامەزراندن و هەناردەدا دەڕۆین. "لەو باوەڕەدام کە پڕۆژەی ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون نەک تەنیا خەڵکانێک دەکاتە خاوەنی یەکە بەڵکو یارمەتیدەر دەبێ لە دابەزاندنی نرخی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "دەمانەوێت دەستکەوتەکانی ئابووری ئەمساڵمان بە چاکسازیی تەواو بکەین. (بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات) ناتوانین ئەو گیانیانەی کە فیدابوون، بگەڕێنینەوە، ئێمە توانیمان کە ژێرخان، پێکهاتەی مێژووی و کولتووریمان دروست بکەینەوە".

لە بارەی دۆخی سووریاوە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بە دەستەبەربوونی کەشی ئاشتی لە سووریا، گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکانیش لە سووریا زیاد بوو. لە ساڵی ڕابردوودا ٦٠٠ هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە. وەک تورکیا بە بێ گوێدان بە عەرەب، کورد، تورکمان، سوننە، شیعە، نوسەیری پشتیوانیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیری دەسەڵاتی نوێی سووریا بەردەوام دەبێت".

پەیوەندیدار بە دۆخی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە هەوڵێکی جددی داین بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل، خێرایی بەخشین بە گەیشتنی یارمەتییەکان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە. بێدەنگ نابین و ناشترسێین هەتا ئەو کاتەی کە بکووژی ٧١ هەزار شەهید کە زۆرینەی ژن و منداڵن، ڕادەستی دادگایان نەکەین. ڕێگە نادەین ئەو کۆمەڵکوژییە لەبیر بکرێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها لەبارەی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دوا و گوتی: "بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکەی هەمیشەیی و دادپەروەرانە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا کە پێی ناوەتە پێنجەمین ساڵی خۆیەوە، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانماندا".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لە نزیکەوە کردەوە ئیستفزازییەکان و هەڕەشەکان دژ بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و گەلی تورکی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چاودێری دەکەین. دەبێ بزانین هەرگیز لە ناوچەکانی دەریایی ئێمەدا ڕێگە بە تاوانکاریی و چەتەگەریی نادەین".

لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر قسەی کرد و گوتی: "ئەو قۆناغە کە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە کارەساتێکی ٤٠ ساڵە، بە قوربانی سیاسەتێکی کورتمەودای ڕۆژانەی ناکەین. کۆمیسیۆن (هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی) ڕاپۆڕتی خۆی تەواو کرد کە ئەوە خێرایی دەبخەشێت بە پڕۆسەکە. ئاواتەخوازین لە کۆتایی ئەرکەکانی بە ڕووحی کۆدەنگی بجوولێتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لە هەر ئەرکێک (لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆردا) کە پێویست بکات سل ناکەینەوە هەتا ئەو کاتەی کە دڵنیا بین پڕۆسەکە بە بێ هیچ بەربەستێک دەگات بە ئامانجی خۆی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın