پەیامەی سەرەخۆشی سەرکۆمار ئەردۆغان بەهۆی شەهیدبوونی سێ پۆلیس لە یالۆڤا
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: لە خوا داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو هێزە ئەمنییانە دەکەم کە لەمیانی ئۆپەراسیۆن دژی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون، هیوای سەبر بۆ کەسوکاریان و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە هۆی شەهیدبوونی سێ پۆلیسی تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێک دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیادا هاتووە: "لە خوا داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو هێزە ئەمنییانە دەکەم کە لەمیانی ئۆپەراسیۆن دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شەهیدبوون، هیوای سەبر بۆ کەسوکاریان و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نووسیوێتی، "خەباتمان دژ بەو خوێنمژانەی کە دەستیان بە خوێنە دژ بە ئارامی گەلەکەمان و ئاسایشی دەوڵەتەکەمان، بە شێوەیەکی بەربڵاو و بە بێ پسانەوە بەردەوام دەبێت".
