بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٧ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرکرا
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی لە ئەنقەرە، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٧ گومانلێکراو دەرکرد.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی لە ئەنقەرە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، پەیوندیدار بە پێکدادانەکانی دوێنێ، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ١٧ گومانلێکراو دەرکرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی لە ئەنقەرە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ئاکامی لێکۆڵینەوە لەو کەلوپەلە دیجیتاڵییانەی کە دەستی بەسەردا گیراوە کە ١٧ گومانلێکراو کە پەیوەندییان هەیە بە پێکدادانەکەی ڕۆژی ڕابردوو (لە پارێزگای یالۆڤا) بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە کە ١١یان بیانین.
هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکاری یاسایی و ڕادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانە بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی لە لایەن تیمەکانی ئاسایشەوە بەردەوامە.
