Zeynep Yeşildal
30 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2026
ئیستانبوڵ - AA
داواکاری گشتی کۆماریی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ١١٠ گومانلێکراو دەستگیر کران کە ٤١یان لە هەوڵدابوون پێکدادانی هاوشێوە لە بۆنەکانی سەری ساڵدا ئەنجام بدەن.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر، هەڵمەتێکی هاوبەشی بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی دژە تیرۆر لە ئاسایشی ئیستانبوڵ بۆ ئاشکراکردنی شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام داوە.
لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١١٠ گومانلێکراو دەرکراوە کە ٤١یان لە هەوڵدابوون لە بۆنەکانی سەری ساڵدا هێرش و کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای پێداگریی لە خەبات و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەروەها هاتووە، لە میانی پشکنینی ناونیشانی ئەو گومانلێکراوانە، دەست بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و دیجیتاڵیدا داگیراوە.