توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

تورکیا فڕۆکەی "HÜRJET" ھەناردەی ئیسپانیا دەکات

تورکیا گریبەستێکی بە بەھای دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ھەناردەکردنی یەکەم کاروانی فڕۆکەی "HÜRJET" لەگەڵ ئیسپانیا واژوو کرد.

Göksel Yıldırım, Ömer Aşur Çuhadar  | 30.12.2025 - نوێکردنەوە : 30.12.2025
تورکیا فڕۆکەی "HÜRJET" ھەناردەی ئیسپانیا دەکات

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

تورکیا گریبەستێکی بە بەھای دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ھەناردەکردنی یەکەم کاروانی فڕۆکەی "HÜRJET" کە لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) پەرەی پێدراوە، لەگەڵ ئیسپانیا واژوو کرد.

ئیسپانیا بۆ دابینکردنی پێداویستی ھێزە ئاسمانییەکانی بۆ مەشقپێکردن بە فڕۆکە، فڕۆکەی "HÜRJET"ی تورکیای ھەڵبژاردووە.

بەپێی زانیارییانەی کە دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، گرێبەستەکە دوێنێ دووشەممە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئاسمانی ئیسپانیا و کۆمپانیای پیشەسازی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) واژوو کراوە.

چاوەڕوان دەکرێت، کاروانی یەکەمی فڕۆکەی "HÜRJET" لە دامەزراوەی کۆمپانیای (TUSAŞ) بەرھەم بھێندرێن، بۆ ئەوەی لە چارەکی کۆتایی ٢٠٢٨ ڕادەستی ئیسپانیا بکرێن و پرۆسەکەیش تا ساڵی ٢٠٣٦ بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ھالوک گۆرگون لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە چوارچێوەی گرێبەستەکە، ٣٠ فڕۆکەی "HÜRJET" ھەناردەی ئیسپانیا دەکرێن.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو ھەنگاوە، ھەنگاوێکی مێژووییە لە بواری ھەناردەکردنی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا بۆ دەرەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın