ئەنقەرە
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە كوژرانی ئۆزگێجان، بە رەخنەوە سەبارەت بەهەندێ لایەن و کەس گوتی: "بۆ ئەو كچە گەنجەمان كە لە نێو پاسدا بە زیندوویی سووتێندرا ھەڵوێستیان نەبوو بەڵام بۆ ئەو كەسانەشی كە لە خۆپێشاندانەكاندا كوژران، توركیایان ھێنایە سەر پێ. ئەو كەسانە ئەوەندە دوورن لە وڵاتی خۆیان، لە نەتەوەی خۆیان، لە مرۆڤ و كولتووری خۆیان چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بە شایی و زەماوەند گوایە ئیدانەی كوژرانی ئۆزگێجان دەكەن. ئەوە چ جۆرە ھەڵوێست دەربڕینێکە. ئەگەر نازانی ھیچ ھەڵوێستێك دەرمەبڕە تەنیا فاتیحەیەك بخوێنەوە ئەویش نازانی رەحەمەت بۆ گیانی پاكی بنێرە یان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی بكە. شای و هەڵپەڕین ئەو جۆرە ھەڵسوكەوتانە كوا جێگەی ھەیە لە نێو كۆمەڵگای ئێمەدا؟ بەو شێوەیە مامەڵە دەكەن وەكو بڵێی چێژیان لە مردنی ئەو كچە وەرگرتبێت. ئەوەی دەیكەن بەو مانایە دێت".
ئەردۆغان بەردەوامی بە گوتەكانی دا و تووڕەی خۆی لە مەڕ رووداوەكە بەم جۆرە دەربڕی: "بكەرانی ئەو تاوانە قێزەونە وەحشیگەرانەیە دەستگیركران، ئیشەڵا بەتوندترین شێوە بەسزای خۆیان دەگەن. من خۆم تایبەتی چاودێریی ئەو كەیسە دەبم. من لێرەوە بڕیارەكە بۆ پیاوان بەجێ دێڵم. لەوانەیە ئەو رووداوە بەسەر كچەكانی ئێوەش بھاتبایە. ئەگەر ئێمە بە ھەموو لایەنێکەوە بەشێوەیەكی ھەستیار مامەڵەی لەگەڵدا نەكەین ناتوانین چارەسەرێكی راستەقینە بدۆزینەوە. ئەو كەسانەی لە سەردەمی جەھالەتدا بەھۆی كچ بوونەوە، كچەكانیان بە زیندووێتی دەناشت، بە بۆچوونی ئێمە ھیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت پیاوەتی لەسەر ئافرەتدا بە بوونەوەرێكی بەرزتر بچەسپێنن. ئەو كەسانەی كە ئافرەت بە لاواز دەبینن،ئافرەت بە چەوساوە دەبینن و ئافرەت ھەر كێیەك بێ ئەو كەسە "سووكە" و داماوە. توندوتیژیی دژی ئافرەتان ناپاكی كردنە لە ئەمانەتیی خودا".