Ömer Yasin Ergin,Hamdullah Zengin
25 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2021
دیاربەکر - AA
شارۆچکەی ئێغيل لە دیاربەکر، کە واباوەڕکراوە نۆ پێغەمبەر بە پێغەمبەران زولکیفل و ئەلیاس کە ناویان لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە لەوێ بەخاکسپێردراون، بە دەریاچەی بەنداوی کڕاڵکزی (کچی پاشا)، عەمبارەکانی ئاوی سوور و پێکھاتەی مێژووییەوە، پێشوازیی لە گەشتیاران دەکات.
ئێغيل کە ٥٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارى دیاربەکرەوە دوورە و لە سەردەمە کۆنەکانەوە بۆ ئەمڕۆ میواندارێتی چەندین شارستانییەتی کردووە، بە بەھا بڕواداری و کولتورییەكەيەوە بایەخێکی زۆری لەدەوری خۆيدا کۆکردووەتەوە.

گەشتیاران کە لە ناوچە جیاجیاکانەوە دێن بۆ ئێغيل، لەسەر مەزارگەى پێغەمبەران نزاكانيان دەکەن، لە ناو ئاوی دەریاچەی بەنداوی کراڵکزی یاری ئاوى دەكەن، بە بەلەم دەسوڕێنەوە و لە کەپرەکان و ریستۆرانتەکان و چایخانەکانی کەناری دەریاچەکەدا بە تێکەڵبوون لەگەڵ سرووشتدا کات بەسەر دەبەن.
- "ھاتن بۆ ئێرە و ھەڵمژینی ھەوایەک سوود بەخش بوو"
گەشتیارێک کە ناوی فاتۆش بۆزانئۆغڵوە و لە ئیستانبوڵەوە بۆ ئەم ناوچەیە ھاتووە، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە هاتووە جوانى و مێژووى دياربەكر ببينيت و گوتی: "ئێرە شوێنێکی زۆر جوانە. زۆر پەرۆش بووم بۆ بينينى، کە ھاتم و بینیم دڵخۆشبووم. ئامۆژگاری ھەموو کەس دەکەم کە بێن بۆ ئێرە. ھاتن بۆ ئێرە و ھەڵمژینی ھەوایەک سوودبەخش بوو".

- "ئامۆژگاری ھەموو کەس دەکەم کە بێن ئێرە ببینن"
گەشتیارێکی دیکە بەناوی زولفیە گول ئاکبوڵوت، ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر ئامۆژگاری خزمەکانی ھاتووە بۆ بینینی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئێغيل و گوتی: "ویستمان لە جەنجاڵی و گەرمای شار دووربکەوینەوە. ئێرە زۆر خۆشە. بەڕاستی ئێغيل شوێنێکە شایەنی بينينە. سەردانی گۆڕی پێغەمبەرانمان کرد و نزامان کرد. بە بەلەم لەناو دەرياچەكەدا سوڕاينەوە. كچ و نەوەكانم زۆر دڵخۆشبوون. ئامۆژگاری ھەموو کەس دەکەم کە بێن ئێرە ببینن".