26 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
بەناو بەرپرسی لۆجستی خواکورکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، هاکان ئاتەش کە ناوە نهێنییەکەی سەردار پیر ئاڤێستا بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی میت-دا لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، هاکان ئاتەش کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە باکووری عێراق بووە، لەلایەن میتەوە چاودێری کراوە و شوێنەکەی دەستنیشان کراوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ٢٢ی حوزەیرانی رابردوودا لە نزیک گوندی بیرکیم لە خواکورک ئەنجامدرا، هاکان ئاتەش کە ناوە نهێنییەکەی سەردار پیر ئاڤێستا بوو لە چالاکی خرا.