Hasan Namlı
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
دياربەكر- AA
شوراى دياربەكر كە لە ليستى "میراتی جیھانیی یوونێسکۆ"دايە بە ئەنجامدانى كارەكانى نۆژەنكردنەوە جوانييەكەى جارانى بۆ دەگەڕێتەوە.
شوراكه لە ناوەندى ناوچهی سوورە، لە ساڵى ٢٠١٥دا لە لايەن يوونسكۆوە لە ليستى "میراتی جیھانیی" تۆماركراوە.
لە كارەكانى نۆژەنكردنەوەدا بە بەكارهێنانى بەرد، خشت و گيراوەى تايبەت شوێنە زيان بەركەوتووەكان چاكدەكرێنەوە. لە ژێر رۆشنايى ئامارە زانستييەكان كەرەستەى تايبەت بە شووراكە بەكاردەهێنرێت.
لاى خۆيەوە سەرۆكى كۆمەڵەى رۆشنبيریى گەشتياریى و ميوزيكى دياربەكر، كەنان ئاكسو، ئاماژەى بەوە كرد كە شوراى دياربەكر شوێنهوارێكه كە لە جيهاندا وێنەى نييە.
كەنان ئاكسو سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە پێويستە لەدواى نۆژەنكردنەوەى شوراكە، بپارێزرێت و ئاماژەى بە گرنگى شووراكە كرد بۆ كهرتی گەشتياری له دياربەكر.
ئاكسو سوپاسگوزارى خۆى بۆ كارەكانى نۆژەنكردنەوەى شوراكە دەبڕى.