Ömer Yasin Ergin,Ahmet Kaplan
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
دياربەكر - AA
سەرۆکی گشتيى پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن، عەلی باباجان، سەبارەت بەو سەرۆك شارەوانييانەى كە لە چوارچێوەى لێكۆڵينەوەى تيرۆردا داواى ياسايى لهدژیان كراوەتەوە، دوورخراونەتەوە و كەسانى ديكە لە شوێنيان دانراون، رایگهیاند: "ئەو سەرۆك شارەوانييانەى كە هەڵبژاردراون لە پۆستەكانيان دووردەخرێنەوە و لە شوێنيان كەسانى ديكە دادەنرێن".
عهلی باباجان لە ميانى بەشداريكردنى لە يەكەمين كۆنگرەى ئاسايى پارتەكەى لە پارێزگاى دياربەكر، باسى لەو سەرۆك شارەوانييانە كە لە چوارچێوەى لێكۆڵينەوەى تيرۆردا داواى ياسايى لهدژیان كراوەتەوە، دوورخراونەتەوە و كەسانى ديكە لە شوێنيان دانراون، كرد و رایگهیاند:
"ئەو سەرۆك شارەوانييانەى كە هەڵبژاردراون لە پۆستەكانيان دووردەخرێنەوە و لە شوێنيان كەسانى ديكە دادەنرێن".
باباجان گوتيشى "تەنها يەك دوو كەسيش نا، تاكو ئەمڕۆ ٤٨ قەييووم له ٤٨ شارەوانى دانراون. جگە لەوە هەر لە دواى هەڵبژاردنەكانەوە، نەيانهێشت شەش كەسیشيان دەستبەكاربن. بە داخەوە ئيرادەى خەڵك، هەڵبژاردن و كهسی هەڵبژێردراو لە ژێر پێدايە. دەسەڵات، هەر شارەوانييەك كە نەيتوانى بە هەڵبژاردن بيباتەوە ئەوە بەبێ ياسا دەيەوێت دەستى بەسەردا بگرێت".
سەرۆکی گشتيى پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن ئاماژەى بەوە كرد كە نەخشەكانى چارەسەر دەستنيشانكراوە و رایگهیاند: "ئێمە دەبينە گوتەبێژى چارەسەر. هەڵيناوەشێنينەوە، هەموو پێكەوە برينەكانى توركيا ساڕێژدهكهین".
لەلايەكى ديكەوە عهلی باباجان، لە گوتارێكيدا لە ميانى بەشداريكردنى لە يەكەمين كۆنگرەى ئاسايى پارتەكەى لە پارێزگاى باتمان، ئاشكرایكرد كە دەسەڵات ياساى لە پێشينەى كارەكانى دانەناوە و رەخنەى بە دانانی سهرۆك بۆ شارەوانييەكان گرت و رایگهیاند:
"رێزگرتن لە هەڵبژاردن و ئەنجامەكانى هەڵبژاردن بنەماكانى ديموكراسييە. ئێمە، بەڵێنى ئەوە دەدەين كە هيچ هەڵبژێردراوێك بە بێ بڕيارى دادگايەكى ئازاد و سەربەخۆ و بێلايەن لە ئەرك دوورناخرێنەوە".