Özcan Yıldırım
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦١٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٨ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٥ هەزار و ٦٠٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، هەزار و ٦١٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣٠١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٩٥ هەزار و ٦٥٨ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٧٣١ هەزار و ٣٥٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٣٧ هەزار و ١٤٧ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٨٩٥ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٢ هەزار و ٥٩٤ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١٧ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥,٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٥،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٤ـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ كۆى گشتى هەزار و ٤١٧ نەخۆشمان دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە. ئەم هەفتەيە داكشان لە رێژهی پڕبوونی چاودێرى چڕدا هەيە. هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان ئهم هەفتەيە بەراورد بە هەفتەى رابردوو كەمبووەتەوە. ئەگەر پێكەوە و بە بەردەوامى پابەندى رێكارەكان بين ئەنجامى دەبێت. پێكەوە سەردەكەوين، متمانەتان هەبێت".