Hüseyin Cem Dağıstanlı,Sami Sohta
15 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
سوپای تورکیا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە مانۆڕی سەربازیی "NATO Steadfast Dart-26" کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ھێز و توانای بەرپەرچدانەوەی خۆی خستەڕوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دیمەنەکانی پەیوەندیدار بە مانۆڕی سەربازیی "NATO Steadfast Dart-26"ی بڵاو کردەوە.
مانۆڕەکە لە ٨ی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا دەستی پێکردووە کە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیوویەتی: "ھێزەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن لە نیشاندانی توانا و سەرچاوە باڵاکانیان، ئەوەیش لە ڕێگای بەشداریکردنیان لە مانۆڕەکەدا".
ڕاشیگەیاندووە کە سوپای تورکیا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە مانۆڕی سەربازیی "NATO Steadfast Dart-26"، ھێز و توانای بەرپەرچدانەوەی خۆی خستووەتەڕوو.
ھەروەھا زاندراوە کە دوو ھەزار سەرباز لە ھێزەکانی وشکانی و دەریایی تورکیا لە مانۆڕە سەربازییەکەی ناتۆ لە ئەڵمانیا بەشدارن.