توركيا, ئابووری

ناردنی کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" بۆ سۆماڵ بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار: " 'چاغری بەی' لە سەرەتای مانگی نیساندا لە ناوچەی «Curad-1» دەست بە چالاکییەکان لە ئاوەکانی سۆماڵ'دا دەکات.

Mustafa Ünal Uysal, Serkan Avci  | 15.02.2026 - نوێکردنەوە : 16.02.2026
ناردنی کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" بۆ سۆماڵ بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت

Mersin

مێرسین - AA

کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" بە مەبەستی دەستپێکردن بە چالاکییەکانی دۆزینەوەی نەوت ڕەوانەی سۆماڵ لە ئەفریقا کرا.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار کەشتی هەڵکۆڵین و پشکنینی "چاغری بەی" ئەرکدار کراوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە چالاکییەکانی دۆزینەوەی نەوت لە سۆماڵ.

کەشتییەکە لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەندەری تاشوجو لە مێرسێن بە ئامادەبوونی بەرپرسانی تورکیا و سۆماڵ بەرەو ئەرکەکەی بەڕێخرا.

بە گوتەی وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، "چاغری بەی" لە سەرەتای مانگی نیساندا لە ناوچەی «Curad-1» دەست بە چالاکییەکان لە ئاوەکانی سۆماڵ'دا دەکات.

بایراکتار ئەوەی بە هەنگاوێکی مێژوویی لە قەلەم دا لە ئاراستەی چالاکییەکانی نێودەوڵەتی تورکیا لە بوارەکانی هەڵکۆڵین و پشکنینی نەوت و گاز.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار گوتیشی، ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی هەڵکۆڵین و پشکنین و هەواڵی خۆش بۆ ئێمە دەبێت.

تورکیا پێشتر بە ناردنی کەشتی لێکۆڵینەوەی ئوروچ ڕەئیس بۆ سۆماڵ دەستی بە توێژینەوەکانی لە دەریای سۆماڵ'دا کردبوو و ئەو ئەرکە بەشێکە لە ستراتیژی پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لە بواری وزە لەگەڵ وڵاتانی سۆماڵ، پاکستان و لیبیا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن