Yusuf Soykan Bal,Muhammed Kılıç
16 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر و سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای لیبیا، سەڵاحەددین نەمروش لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر پێشوازی کرد لە سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای لیبیا، سەڵاحەددین نەمروش.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاوکراوەتەوە، یاشار گولەر پێشوازی کردووە لە سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای لیبیا، سەڵاحەددین نەمروش.
ڕاشیگەیاندووە کە دوای ڕێوڕەسمی پیشوازیکردنەکە، یاشار گولەر و سەڵاحەددین نەمروش لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە.
سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای لیبیا، سەڵاحەددین نەمروش لەسەر داوای سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ سەلجوق بایراکتارئۆغڵو سەردانی ئەنقەرەی کردووە.