Nour Mahd Ali Abuaisha
16 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2026
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی داگیرکارى ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە زەوی و زارەکانی کەناری ڕۆژئاوا بکاتە "مۆڵکی دەوڵەت"، بەشێکە لەو پلانانەی کە ئامانجیان لێیان سەپاندنی دۆخێکی یاسایی و کارگێڕی نوێیە لە کەناری ڕۆژئاوا کە ئەوەیش دەبێتە مایەی لەناوبردنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ناوچەکە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئیسرائیل دەکەن کە لە ڕێگای تۆماری خانووبەرەوە، ھەوڵدەدات وەک "مۆڵکی دەوڵەت"، دەست بەسەر زەوی و زارەکانی کەناری ڕۆژئاوادا بگرێت.
دوێنێ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاویکردبوویەوە کە حکوومەت پێشنیازێکی پەسەند کردووە بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی زەوی زارەکانی کەناری ڕۆژئاوا وەک موڵکی دەوڵەت.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارەی دەسەڵاتدارانی داگیرکارى ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە زەوی و زارەکانی کەناری ڕۆژئاوا بکاتە "مۆڵکی دەوڵەت"، بەشێکە لەو پلانانەی کە ئامانجیان لێیان سەپاندنی دۆخێکی یاسایی و کارگێڕی نوێیە لە کەناری ڕۆژئاوا.
باسی لەوەش کردووە کە ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا، دەبێتە مایەی لەناوبردنی ئەو ھەوڵانەی کە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا خراونەتەگەڕ.