سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە
Arbil
ئیستانبوڵ - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٦١ کەس.
سەرەڕای ئاگربەست سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ١٠ هاووڵاتی فەڵەستینی و نۆ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە
سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.
لەو هێرشانەی ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا دەیانکاتە سەر غەززە:
- ٧٢ هەزار و ٦٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە
- ١٧١ هەزار و ٧١٥ کەس بریندار بوون
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥وە تا ئێستا کە ئاگربەست ڕاگەیاندراوە:
- ٦٠١ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا
- وەهەزار و ٦٠٧ کەس بریندار بوون
- تەرمی ٧٢٦ کەس لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەکان دەرهێنراوە

