جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ٧٢ ھەزار و ٦٣ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

Nour Mahd Ali Abuaisha  | 16.02.2026 - نوێکردنەوە : 18.02.2026
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ٧٢ ھەزار و ٦٣ کەس

Gazze

غەززە ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەو کاتەی لە ١١ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٦٠٣ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە و ١١ی دیکەیش بریندارکراون.

باسی لەوەش کردووە کە لەو کاتەی لە ١١ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٦٠٣ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ٦١٨ی دیکەش بریندارکراون.

ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٢ ھەزار و ٦٣ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧١ ھەزار و ٧٢٦ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın