جيهان, ئابووری

تورکیا و سعوودیە رێککەوتننامەیەکیان لە بواری وەبەرھێنانی وزەی خۆر واژوو کرد

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکەدا، ژمارەیەک وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆرەوە لە لەلایەن کۆمپانیاکانی سعوودیە لە تورکیا دروست دەکرێن.

Mikail Bıyıklı, Muhammet Torunlu  | 04.02.2026 - نوێکردنەوە : 05.02.2026
تورکیا و سعوودیە رێککەوتننامەیەکیان لە بواری وەبەرھێنانی وزەی خۆر واژوو کرد

Suudi Arabistan

ڕیاز ــ AA

وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ڕایگەیاند کە بە بەھای دوو ملیار دۆلار، رێککەوتننامەیەکیان لە بواری وەبەرھێنانی وزەی خۆر لەگەڵ سعوودیە واژوو کردووە.

ڕێککەوتننامەکە لەلایەن وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار وھاوتا سعوودییەکەی، عەبدولعەزیز بن سەلمان بن عەبدولعەزیز لە بارەگای وەزارەتی وزەی سعوودیە لە ڕیاز لەژێر ناوی: "ڕێککەوتننامەی حکوومەت لەسەر پرۆژەکانی وێستگەی وزەی نوێبووەوە"، واژووکراوە.

ئاڵپارسلان بایراکتار دوای واژووکردنی ڕێککەوتننامەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھای ڕێککەوتننامەکە، دوو ملیار دۆلارە و ڕاشیگەیاند کە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان ھەردوو وڵاتدا بەدی ھاتوو، ئەمەش بەھۆی ئەو تێڕوانینەی کە سەرکۆمار ئەردۆغان و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پێشکەشیان کرد.

باسی لەوەش کرد کە تورکیا لە بواری وزەی نوێبووە، ئامانجی گەورەی ھەیە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکەدا، ژمارەیەک وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆرەوە لە لەلایەن کۆمپانیاکانی سعوودیە لە تورکیا دروست دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın