ژيان

هەورامان جمەی دێت لە گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق

پشووەکانی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی هێنایە هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستاش ناوچە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیار.

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 25.07.2021 - نوێکردنەوە : 27.07.2021
هەورامان جمەی دێت لە گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق

As Sulaymaniyah

هەڵەبجە - AA

پشووەکانی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی هێنایە هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستاش ناوچە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیار.

بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، داسیار محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە رۆژانی جەژنی قورباندا بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلای ئێمە تۆمار کراوە، زیاتر لە ٨٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و لەوێشەوە روویان کردووەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە".

داسیار محەمەد گوتیشی "لەسەدا ٩٠ی ئەو گەشتیارانەی لەم جەژنەدا روویان تێکردووین، هاووڵاتییانی شارەکانی ناوەراست و باشووری عێراق بوون و ئەو بەشەی دیکە هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی بوون".

سەیرانگای ئەحمەد ئاوا یەکێکە لە سەیرانگا جوان و دڵرفێنەکانی ناوچەی هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەحمەد ئاوا سەیرانگایەکی ناسراوە لای هاووڵاتییانی دانیشتووی شارەکانی عێراق و کەم کەسیان هەیە لانی کەم جارێک سەردانی ئەو ناوچەیەی نەکردبێت.

لە رۆژانی جەژنەوە تاوەکو ئێستا ئەو سەیرانگایە جمەی دێت لە گەشتیاری شارەکانی عێراق و بەردەوام قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە.

شاهین عەسکەر هاووڵاتییەکی تورکمانە و لە کەرکووکەوە بە گەشت هاتبووە ئەحمەد ئاوا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی "کەشوهەوا و سرووشت لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا زۆر خۆش و دڵڕفێنە، خەڵک لێرە زۆر دڵخۆش و ئارامە و بارودۆخێکی ئارام و ئاسایشێکی پارێزراوی هەیە لە سایەی خودا و لە سایەی سەرکردایەتییەکی حەکیمانەی ئەم ناوچەیە و کوردستان".

ئەحمەد عەلی- ش گەشتیاریکی عەرەبە و لە بەغداوە لەگەڵ خێزانەکەی هاتبوونە ئەحمەد ئاوا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دواو و گوتی "ئێمە بە خێزانی لەگەڵ خزم و برادەرەکان هەموومان پێکەوە هاتووین، ئێمە چەند جارێکی دیکە هاتووینەتە ئەم هاوینەهەوارە جوان و دڵرفینە، لێرە هەم بنەماکانی گەشتوگوزار ئامادەکراوە ئینجا چ بنەما سروشتییەکان چ خزمەتگوزارییەکان بێت، هەم ئاسایش و ئارامیش لەم شوێنە پارێزراوە و دەتوانیت بێ ترس کاتێکی خۆشی تێدا بەسەر بەریت ئەوە جگە لەوەی مامەڵەی خەڵکیش لێرە زۆر جوانە لەگەڵمان بۆیە لەوانەیە چەند جارێکی دیکەش بێینەوە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın