Fecri Barlık
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
سێرت - AA
دوو برا کە ھاووڵاتیی سووریان بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە سێرت دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سێرت رایگەیاند تیمەکانیان بەردەوامن لە رێگەگرتن لە چالاکییەکانی پەکەکە/کەجەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا دەرکەوتووە ھەریەک لە ئی. ئا. و م. ئا. کە دوو بران و ھاووڵاتیی سووریان پێشتر چالاکی چەکدارییان بۆ پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە لە قامشلی ئەنجام داوە، دواتر لە رێکخراوەکە جیابوونەتەوە و ھاتوونەتە تورکیا.
دواتر تیمەکان لە ھەڵمەتێکدا بۆ سەر ناونیشانێک لە شاری سێرت، ئەو دوو برایەیان دەستگیر کردوون.
راییکردنی کاروباری ئەو دوو ئەندامەی پێشووی رێکخراوی تیرۆریستی لە ئاسایش بەردەوامە.