Yusuf Şahbaz,1 23
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
ئیزمیر – AA
ئەندازیاری دارستان، سەڤی ئوڵوس شەنوستەک لە شارۆچکەی سەفەریھیسار لە پارێزگای ئیزمیر کە دروستکردنی شیرینی ھەنگوینی شام لە باپیرییەوە فێر بووە، لەسەرتاسەری تورکیا خواستێکی زۆر لەسەر شیرینییەکەی ھەیە.
ئەرۆڵ ئوڵوس کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە دروستکردنی ئەو جۆرە شیرینییە کرد لە سەفەریھیسار لەسەر مێزی مس و دواتر بەردەوامی دا بە کارەکەی لەسەر عەرەبانەی گەڕۆک، لە ٢٠١٠ەوە سەڤی نەوەی کە ئەو کاتە تەمەنی ١٩ ساڵ بوو وەک شاگرد لای خۆی خستە کار و فێری دروستکردنی ئەو شیرینییەی کرد.
سەڤی کە بە پێی ھەبوونی کات ھاوکاری باپیری دەکرد، چوار ساڵ لەمەوبەر کۆلێژی دارستانی لە زانکۆی ئارتڤین چۆروە تەواو کرد و دوای بە باشی فێربوونی کارەکە و وازھێنانی باپیری لەو کارە دوکانێکی بچووکی کردووەتەوە.
سەڤی لە کاتی کەرەنتینە و داخستنی فرۆشگاکەی لە رێگای ئۆنلاینەوە دەستی بە فرۆشتنی شیرینییەکە کرد و لە ماوەیەکی کەمدا داواکارییەکی زۆر لەسەر بەرھەمەکەی پەیدابوو لە سەرتاسەری تورکیا.
ناوبراو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە ئامانجی ئەوەیە رۆژێک بێت خەڵک بە ریزی دوور و درێژ لەبەردەم فرۆشگاکەیدا نۆرە بگرن و گوتی: "بە تەواوی باوەڕم وایە ئەمە لە ماوەیەکی کورتدا بەدی دێت".