Ahmet Sertan Usul
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یه‌نرا یه‌كێك له‌و 15 تیرۆریسته‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له شرنا‌خ له‌چالاكی خران، موسلیم فرتنایه كه ناوی له لیستی دواكراواندایه و ملیۆنێك لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌رسیۆنه ناوخۆییه‌كاندا، 31ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ 2ی تشرینی دووه‌م له ده‌وروبه‌ری چیای جوودیی شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه شرنا‌خ، 15 تیرۆریست له‌چالاكی خراون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه، موسلیم فرتنایه كه ناوه خوازراوه‌كه‌ی رزگار گه‌ڤه‌ره و ناوی له لیستی دواكراواندایه.
ناوبراو به به‌رپرسی جوودیی به‌ناو بۆتانی په‌كه‌كه داده‌نرا و ملیۆنێك لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو.