1 23,Ekip
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن: "هەڕەشەی تیرۆر لە ناوەوە بێت یاخود لە دەرەوە لە هەرکوێیەک بێت کۆماری تورکیا چۆن تاوەکو ئێستا بەرەنگاری بووەتەوە لەمەودواش بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت".
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاڵن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكره‌وه.
لهڕوونكردنهوهكهیدا كاڵن رایگه‌یاند، "هەڕەشەی تیرۆر لە ناوەوە بێت یاخود لە دەرەوە لە هەرکوێیەک بێت کۆماری تورکیا چۆن تاوەکو ئێستا بەرەنگاری بووەتەوە لەمەودواش بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌باره‌ی بوونی یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا گوتی، "لێرەدا تورکیا هیچ کاتێک و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات کە پێکهاتەیەکی تیرۆر بوونی هەبێت".
ناوبراو له‌باره‌ی به‌تیرۆر نهناسادنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دوا و گوتی، "بۆ ئێمه له‌نێو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، جیاكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی باش و رێكخراوی تیرۆریستیی خراپ نییه. هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی باڵی په‌كه‌كه له سووریا په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به رێكخراوێك كه په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه نه‌بێت و جوودابێت له په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر له ئێمه ده‌پرسن هه‌وڵی بێهووده‌ن. چاوەڕوانی ئیمە لە ئەمریکا وەک هاوپەیمانییەکی ستراتیژی لە ناتۆ، کۆتایی بە پەیوەندییەکانی بهێنێت لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە کە باڵی درێژکراوە رێکخراوێکی تیرۆریستین لە سووریا."
گوته‌بێژه‌كه جه‌ختیكرده‌وه و گوتی، "هه‌ر پشتگیرییه‌كیان بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، راسته‌وخۆی یان ناڕاسته‌وخۆ، پشتگیرییه بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆوه دوا و گوتی، "دوای هەوڵە شکستخوادووەکەی ١٥ تەمووز، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە قوتابخانەکانی فەتۆیان داخست بۆ ٢١ وڵات بەرزبووەوە. ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ دیپلۆماسییەتی تورک. بانگه‌وازمان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتیوانیی فه‌تۆ ده‌كه‌ن، بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن و چاوپۆشی له چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه، هه‌ڵوێستێكی روونیان هه‌بێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستییه‌دا".
كاڵن جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وامده‌بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ.
كاڵن راشیگەیاند: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رفراوانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وامه. له‌وباره‌وه بچووكترین چاوپۆشی شایانی باس نییه".