Aziz Aslan
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
دیاربه‌كر – AA
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماری گشتیی دیاربه‌كر، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ٢٦ مامۆستا ده‌ستگیر كران كه هێشتا به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی كۆماری گشتیی دیاربه‌كر به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٩ مامۆستا ده‌رچوو كه به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی دیاربه‌كر و قوتابخانه تایبه‌تییه‌كان.
له‌و میانه‌یه‌دا و له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ٢٦ له‌و تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیر كرد و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی سێ تۆمهتبارهكهی دیكه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.