سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنی ئێره‌ن-١٥دا له‌چالاكی خران
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆن ئێره‌ن-١٥ سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه له قه‌زای پاتنۆس له پارێزگای ئاگری له‌چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی چیای كارته‌ڤین له قه‌زای پاتنۆس ئه‌نجام داوه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشی تیادا به‌كار هێندرا سێ تیرۆریست له‌چالاكی خران كه یه‌كێكیان به‌ناو به‌رپرسی ئه‌یاله‌تی ئه‌رزه‌ڕۆمی په‌كه‌كه‌یه.