Salih Şeref
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
فیلمی "كه‌شتیی نوح له جودی" كه له شرنه‌خ به‌رهه‌م هێندراوه، بۆ یه‌كه‌مجار كاتژمێر ٢٠:٠٠ به كاتی توركیا له‌سه‌ر شاشه‌ی TRT 1نیشان ده‌درێت.
ئه‌م فیلمه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئوسكودار'ه‌وه ده‌رهێنانی بۆ كراوه. فیلمه‌كه له رووداوی ئاشقبوونی ماری بۆ عه‌لی ده‌ست پێ ده‌كات. ماری یاریده‌ده‌ری شوێنه‌وارناسییه و به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نوح له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆری ئه‌مریكی، رۆبه‌ر به ئه‌ركێكی نهێنی چووه‌ته شرنه‌خ.
فیلمه‌كه له‌لایه‌ن بوله‌نت دوورگوونهوه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران مه‌تین یڵدز، ئۆكتای گورسۆی و ئه‌سین كایا رۆڵیان تیادا گێڕاوه.
ئه‌م فیلمه كه جۆری كۆمیدی و سه‌رگوزشته‌یه، باس له شرنه‌خ ده‌كات و درێژترین فیلمی سینه‌مایه كه له‌وێ به‌رهه‌م هێندراوه.