توركيا.. هەشت هەزار و ١٥١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٥٩ گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،٩٣یـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٤،٢٨ـه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٤ هەزار و ٤٦٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی هەشت هەزار و ١٥١ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٥٩ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٤ هەزار و ٤٦٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی هەشت هەزار و ١٥١ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٥٩ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و چوار هه‌زار و ٩٤٦ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،٩٣یـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٤،٢٨ـه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی ١٨١ هه‌زار و ٤٢ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانه‌ی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٦٤ ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ١٦٥ دۆزه كه ٣٩ ملیۆن و ٦٣ هه‌زار و ٤٣٣ی دۆزی یه‌كه‌م، ٢١ ملیۆن و ٢٧٩ هه‌زار و ٢٠٣ی دۆزی دووه‌م و سێ ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار و ٥٢٩ی دۆزی سێیه‌من.