Muhammet Ali Kemal
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، رایگەیاند: "بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە و لە یەک بەیەکی ناوچەکانی نیشتەجێبوون، ئاسایش فەراهەم دەکەین. تا ئەوکاتەی گەلەکەمان بەتەواوەتی لە تیرۆر رزگاری دەبێت، ئەم خەباتە بەهەمان خۆڕاگرییەوە بەردەوام دەبێت. بە بەهار هەڕەشەیان لە ئێمە کرد 'دەیانگوت لەگەڵ هاتنی بەهاردا ئەمە دەبێت و ئەوە دەبێت' ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی وەڵامی پێویستی ئەو کەسانە بدەینەوە کە دەیانەوێت بەهارەکەمان لێ تێک بدەن''.
داودئۆغڵو بەشداری لە کۆبوونەوەی لێپراسراوانی ئاک پارتی لە پارێزگاکانی تورکیا لە بارەگای ناوەندیی پارتەکە لە ئەنقەرە کرد.
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد و سەبارەت بە کارەکانی دەستووری نوێ دوا و رایگەیاند: ''ئێمە گوتمان بەڵێنێکمان داوە بە گەلەکەمان و لەسەر نووسینەوەی رەشنووسی دەستوور بەردەوام بووین. راوێژی بەرفراوانمان لەماوەی ئەم مانگەدا ئەنجام دا. لەگەڵ ئەکادیمیست و ریشسپیاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد. لە رێگەی دامەزراوەکانی پارتەکەمانەوە، تاوتوێی دەستووری مەدەنی و سیستمی سەرۆکایەتیمان کرد. لە کۆتاییدا لەسەر بنەمای ئەم راوێژانە و لەسەر بنەمای کارەکانی پێشووی ئاک پارتی لەبارەی دەستوورەوە، کۆمیسیۆنی نووسینەوەی دەستوورمان دیاری کرد و لەم هەفتەیەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن''.
- ''بۆچوونێکی ئازادیخوازانەی عەلمانی لە دەستوورەکەماندا جێگە دەکەینەوە''
سهرۆكوهزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو: "له دهستوورهكهماندا تێگهیشتنی عهلمانییهكی دهسهڵاتدار نانووسینهوه، بهڵكو بۆچوونێکی ئازادیخوازانەی عەلمانی لە دەستوورەکەماندا جێگە دەکەینەوە. ئاك پارتی لهو بابهتهدا بۆچوونی جیاوازی نییه، بهدڵنیاییهوه دروستكردنی هیچ دهنگۆیهك لهو بابهتهدا به دروست نازانین".