Mohammed Baqi Hussein
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
موغڵا - AA
- یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌لاماری هه‌وڵی كوشتنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆوه كه دوو پۆلیس تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا، له هۆڵی كۆنفرانسی ژووری بازرگانیی موغڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تۆمه‌تباران به‌گرووپ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن. له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له دانیشتنه‌كه‌دا، 44 تۆمه‌تبار بۆ هۆڵه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه.
یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌لاماری هه‌وڵی كوشتنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆوه كه دوو پۆلیس تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا، له هۆڵی كۆنفرانسی ژووری بازرگانیی موغڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تۆمه‌تباران به‌گرووپ ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بن. له ئێستادا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له دانیشتنه‌كه‌دا، 44 تۆمه‌تبار بۆ هۆڵه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه له موغڵا رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر كه بڕیاره دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی هه‌وڵی كوشتنی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغانی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا تۆمه‌تباره‌كان له به‌ندیخانه‌ی جۆری Eی موغڵاوه گوازرانه‌وه بۆ ئه‌و هۆڵه‌ی کە دادگاییكردنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن دادگای دووه‌می سزا قورسه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، 44 تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو و پارێزه‌ر و كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كان ئاماده‌ده‌بن.
له سكاڵانامهی دۆسیه‌كه‌دا كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ به‌تۆمه‌تباری ژماره یه‌ك ناوبراوه، ناوی 47 تۆمه‌تباری هه‌وڵی كوشتنی سهركۆمار تۆماركراوه كه 44یان ده‌ستگیركراون و سیانیان هه‌ڵاتوون. له سكاڵانامه‌كه‌دا جگه له هه‌وڵی كوشتنی سهركۆمار، چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌ی وه‌ك پێشێلكردنی ده‌ستوور، تاوان دژی حكوومه‌ت و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه تۆماركراوه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی بۆ تۆمه‌تباران ده‌كرێت.