Selma Kasap,Hemın Othman Mohammed
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له 181همین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، 140 ئامانجی رێكخراوی تیرۆريستی داعش بۆردومانکران و، له ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 27 تیرۆريستی رێكخراوه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
لە 181ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنهكهدا، گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاککردنەوەی ئەو رێژە بەرچاوەی شارۆچکەی ئەلباب لە چەکدارانی داعش کە کۆنترۆڵکراوەتەوە.
لە چواڕچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆپخانەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، 122 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد، کە شوێنی حەوانەوە و پێگەی بەرگریی، ناوه‌ندی ده‌ركردنی فه‌رمان و چه‌ك و ئۆتۆمبێلی رێكخراوه‌كه‌یان له‌نێودابوو.
هاوکات له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیادا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 18 ئامانجی رێکخراوەکەی خاپووركران كه بریتی بوون له 14 بینا كه وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارده‌هێنرا، له‌گه‌ڵ دوو بینا كه وه‌ك بارەگا به‌كارده‌هێنران، جبه‌خانه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكی پڕ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هێرشی فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی تیرۆریستێكی داعش كوژرا و، ئۆتۆمبێلێكیش ته‌قێنرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌نجامی تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 27 تیرۆریستی دیكه‌ی داعش كوژران.