Fatih Sebzeci,Çağrı Öner
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
ئادیامان - AA
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، به‌هجه‌ت یڵدرم له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی کە له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی ئادیامانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌تۆمه‌تی "ئەندامێتی له رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و یارمه‌تیدانیان، پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه، پێشێلكردنی یاساكانی گردبوونه‌وه و رێپێوان" سكاڵانامه‌یه‌ك له‌سه‌ر یڵدرم تۆماركراوه.
دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئادیامان، ناوبراو گه‌یه‌نرایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو به‌رده‌وامه.