Sıtkı Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
ئاگری – AA
به‌هه‌ماهه‌نگی پارێزگای ئاگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی ئاگری پێشبڕكێی ئه‌سپسواری له پاڕكی ته‌ره‌ته ئه‌نجام درا و خه‌ڵات و مه‌دالیا به سه‌ر براوه‌كانی پێشبڕكێكه‌دا دابه‌ش كرا.
پێشبڕكێكه به خوله‌كێک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان و خوێندنی مارشی ئیستیقلال ده‌ستی پێكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی ئاگری، كه‌نعان ئه‌نگین له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له چالاكییه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه پشتگیری پێگه‌یاندنی ئه‌سپی ره‌سه‌نی عه‌ره‌بی بكه‌ن و گرنگی زیاتر بده‌ن به‌م جۆره چالاكییانه، گوتی: "له پارێزگاكه‌مان نزیكه‌ی ٣٠ ئه‌سپی ره‌سه‌نی عه‌ره‌بی هه‌یه که ١٠یان بۆ زاوزێخستنهوهن. ئه‌م ساڵ پێنج بێچوو پێگه‌یه‌ندراون. ئه‌م پێشبڕكێیه له ده‌یه‌ی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به شێوه‌ی پێشبڕكێی ناوچه‌یی ئه‌نجام دراوه سه‌ره‌تا له قه‌زای توتاك و دواتر له گوندی كوپكرانی سه‌ر به شاری ئاگری. ١٥ ساڵ له گوندی ئاناكایای سه‌ر به شاری ئاگری ئه‌نجام درا. چوار ساڵیشه له پاڕكی ته‌ره‌ته ئه‌نجام ده‌درێت".
دواتر پێشبڕكێكه له سه‌ر چوار ئاستی جیاواز هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا.
ئه‌سپسواره براوه‌كان له لایه‌ن ئه‌ندامانی پڕۆتۆكۆله‌وه خه‌ڵات و مه‌دالیایان پێشكه‌ش كرا.