Abdullah Çelik,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
بینگۆڵ - AA
كۆچه‌رییه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی رۆژه گه‌رمه‌كانی مانگی هاوین، هه‌ر له به‌هاره‌وه به ڕانه ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه روو له كوێستانه‌كانی شارۆچكه‌ی كارلیئۆڤا سەر بە پارێزگای بینگۆل ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ساردبوونی كه‌شوهه‌وادا رێی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئورفا ده‌گرنه‌به‌ر.
كۆچه‌رییه‌كان مانگی هاوینیان له كوێستانی شهرەفهددین له شارۆچكه‌ی كارلیئۆڤا سه‌ربه بینگۆل به‌ڕێكرد. ئه‌وان كه ژیانیان له خێوهتهكان و رێگاكانی گه‌ڕانه‌وه و رۆیشتندا به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌شوهه‌وادا رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئورفا گرتووه‌ته به‌ر كه ماوه‌ی ٤٥ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
كۆچه‌رییه‌كان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک پێشتر له كوێستانی شهرەفهددینهوه به ڕانه ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان گرتووه. به‌شێكیان له گوندی جیلیگۆلی سه‌ربه كارلیئۆڤا به‌مه‌به‌ستی حه‌واندنه‌وه و ئاودانی ئاژه‌ڵه‌كانیان لایانداوه و دوای ماوه‌یه‌كی كورت بهڕێكهوتوونهتهوه.
ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی گوێ به باران و سه‌ختی رێگه بده‌ن، پلانیان ئه‌وه‌یه ١٢٥ كیلۆمه‌تر به تێپه‌ڕین به هه‌ریه‌ك له بینگۆڵ، ئەلعەزیز و دیاربه‌كردا به ٤٥ رۆژ ببڕن.
عه‌باس چای كه ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه و یه‌كێكه له كۆچه‌رییه‌كان، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند نزیكه‌ی دوو مانگی دیكه ده‌گه‌نه‌وه زێدی خۆیان و به‌درێژایی رۆژ جارێک به‌مه‌بەستی حه‌وانه‌وه و ئاودانی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌وه‌ستن و هه‌ر له سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه ملی رێگه ده‌گرن.