İlyas Gün,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
سامسون – AA
له قه‌زای چارشه‌مبار سەر بە پارێزگای سامسون كه‌سێك كه له سه‌ر رووبه‌ری سێ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه خانوویه‌كی پلاستیكی خودكاری دروست كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد كردووه.

ئەرسین دوراك كه ته‌كنیككاری ته‌ندروستی ده‌م و ددان بووه له كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌دیرنه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واز له‌و كاره ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی لە سامسون و له‌وێ ده‌ست ده‌كات به به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته له خانووی پلاستیكیدا.

بۆ ئه‌مساڵ ٧ هه‌زار شه‌تڵ ته‌ماته‌ی چاندووه كه به شێوه‌ی خودكاری هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن و له ئێستاوه به‌شێك له ته‌ماته‌كان پێگه‌یشتوون و ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ ٢٠ تۆن ته‌ماته به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌رسین دوراك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له رێگای ئه‌و سیسته‌مه خودكاریهوه هه‌موو كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و گوتی: "له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به جۆرێتی باش زۆر گرنگه. پێگه‌یشتن و لێكردنه‌وه‌ی ته‌ماته له به‌شێكی خانووه پلاستیكیه‌كه ده‌ستی پێكردووه و ١٥-٢٠ رۆی دیكه‌یش له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌وه له رووی داراییه‌وه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته كه‌مبووەته‌وه و گوتی: "ئامانجی من ئه‌وه‌یه هه‌موو كاره‌كان له رێگای یه‌ك كۆنتڕۆڵه‌وه ئه‌نجام بدرێن".