Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Hüseyin Demirci,Sidar Can Eren,Yunus Hocaoğlu,Abdullah Söylemez,Fırat Atmaca
05 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم – AA
توێژی سەرەوەی چەم و رووبارەکان لە ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان، دێرسم و ئاگری بەستوویەتی.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە خوار هەشت پلەی ژێر سفری سەدی لە ئەرزەڕۆم تۆمار کران و شەختە لەسەر ژمارەیەک لە رێگا و شۆستەکان دروست بوو.
بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە توێژی سەرەوەی ژمارەیەک لە چەمەکانی چیای پاڵاندۆکان بەستوویەتی.
بەفر ٢١ سانتیمەتر لە ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری پاڵاندۆکەن و ١٢ سانتیمەتریش لە ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری کۆناکڵی کەڵەکە بووە.
- قەرس
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەشێک لە چەمی قەرس و رووباری ئاجیسو بەستوویەتی.
توێژی بەستوو لەسەر شووشەی ئۆتۆمبێلەکان لە شاری ساریقامش دروست بووە کە پلەکانی گەرما لە شەودا لەوێ بۆ خوار ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیبوون.
- ئەردەخان
توێژی بەستوو لەسەر دارەکان و شەختەیش لەسەر رێگا و شۆستەکان لە ئەردەخان دروست بووە.
- دێرسم
پلەکانی گەرما لە شەودا لە دێرسم بۆ ژێر سفر دابەزین و بەم هۆیەوە توێژی بەستوو لەسەر دار و رووەکەکان دروست بووە.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش بە زەحمەت دەیانتوانی بەو رێگایانەدا بڕۆن کە بەستوویەتی.
- ئاگری
توێژی سەرەوەی رووباری موراد و ژمارەیەک لە چەمەکانی ئاگری بەستوویەتی.
ئەو شەپۆلە سەرماوسۆڵەی قەزای هامور-ی گرتووەتەوە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان.