Sarmand Hameed
04 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی شایسته‌دا بووه له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رجه‌م نێرده بازرگانی و دیپلۆماتییه‌كانیان له عێراق، راشیگه‌یاند: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ ستافی نوێی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر باشتر ده‌بێت و ئاستی دیپلۆماتی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌یه‌كه‌وه پته‌وتر ده‌كه‌ین" .
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پارێزگای هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، مەمەد مەولوود یاقووت و جێگری كۆنسوڵ و پاشکۆی بازرگانی كونسوڵخانەی توركیا له هه‌ولێر كردووه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، له دیدارەكەدا پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لە كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر و ستافه نوێیه‌كه‌ی كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی شایسته‌دا بووه له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رجه‌م نێرده بازرگانی و دیپلۆماتییه‌كانیان له عێراق".
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ ستافی نوێی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر باشتر ده‌بێت و ئاستی دیپلۆماتی و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان به‌یه‌كه‌وه پته‌وتر ده‌كه‌ین" .
لای خۆیه‌وه كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، مەمەد مەولوود یاقووت سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كردووه بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و جه‌ختی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ پارێزگار كرده‌وه.
هاوكات مەمەد مەولوود یاقووت به ورده‌كارییه‌وه باسی له ئه‌جێندای كاری خۆیان كردووه له‌وه‌ی زیاتر گرنگی و بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و كولتوورییه گشتییه‌كان ده‌ده‌ن.
لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێ له نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه به ئه‌ورووپاوه كراوه و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی ئەو پرسە بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كه "كۆمپانیا توركییه‌كان له مه‌یدانی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا له چاو كۆمپانیاكانی دیكه‌ی جیهانی پێشه‌نگایه‌تیان گرتووه و كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له كۆتایشدا كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، مەمەد مەولوود یاقووت سوپاسی پارێزگاری هەولێری كردووه كه "هه‌رده‌م هاریكار و ئاسانكار بووه بۆ راییكردنی كاروباره‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێیه‌كان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان".