Sagip Sezginer
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
شەوی رابردوو، نزمترین پلەی گەرمی لە تورکیا لە شاری ئاگری تۆمار کرا کە ٢٧ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه بە گشتیی هه‌وراوی بێت و کاتەکانی بەیانی و شەو، شوێن بە شوێن تەم و سەهۆڵبەندان رووبدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەکە راشیگەیاندووە کە پله‌كانی گه‌رما لە خوار پلەی ئاسایی وه‌رزدا دەبێت و تونده‌با له ئاراسته‌ی باشوورەوه به هێواشی هه‌ڵ دەكات و ناو بە ناو زیاد دەکات.
شەوی رابردوو نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو: ئاگری ٢٧ پلە ژێر سفری سەدی، ئه‌رده‌خان ٢١ پلە ژێر سفر سه‌دی، قەرس ١٨ پلە ژێر سفری سەدی، ئه‌رزه‌ڕۆم ١٣ پلە ژێر سفری سەدی، ئیدر نۆ پلە ژێر سفری سەدی و دێرسم و ئه‌رزینجان شەش پلە ژێر سفری سەدی.
كه‌شناسی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات پێشبنی ئەوەیشی بڵاوکردووەتەوە کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە دەبێت: دێرسم پێنج پلە، ئیدر چوار پلە، ئه‌رزینجان سێ پلە، ئەرزەڕۆم دوو پلە، قەرس چوار پلە ژێر سفری سەدی، ئەردەخان شەش پلە ژێر سفری سەدی و ئاگری هەشت پلە ژێر سفری سەدی دەبێت.
ئاستی بەفر لە ناوەندەکانی خلیسکێنەدا بەمشێوەیەیە: پالاندۆکەن ٩٢ سم، ئەرگان ٣٨ سم و ساریکامیش ٣٢ سم.