Salim Taş
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
هاتای - AA
له میانی 61 رۆژدا له توركیا له یەکی حوزه‌یرانه‌وه تا 31ی تهمووز له 41 پارێزگادا، 109 كه‌س كه 58یان منداڵبوون له‌ناو ئاوی ده‌ریا، ده‌ریاچه، به‌نداو و كه‌ناڵه‌كانی ئاودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له میانی 61 رۆژدا، 109 كه‌س كه بۆ مه‌له‌كردن و خۆفێنككردنه‌وه چوونه‌ته ناو ئاوی ده‌ریا، مه‌له‌وانگه، ده‌ریاچه و رووبار، به‌نداو و كه‌ناڵه‌كانی ئاودێریدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زۆرترین رووداوی خنكان له زۆنگاوهكاندا روویداوه كه 44 كه‌س تیایاندا گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌ش 21یان منداڵ، لەنێو ئەو 44 کەسەشدا، یه‌ك ئێرانی، چوار سووری و یەک ئه‌فغانستانی بوون.
له ده‌ریاكاندا، 37 كه‌س خنكاون كه چواریان رووسی، دوو سووری و یەک ئه‌لمانی بوون. له چه‌مه‌كاندا، 15 كه‌س كه 13یان منداڵ و یه‌كیان سووری بووه. له كه‌ناڵه‌كانی ئاودێریدا، حه‌وت كه‌س كه چواریان منداڵبوون، هەروەها له مه‌له‌وانگه‌كاندا، شه‌ش كه‌س خنكاون كه چواریان منداڵ و یه‌كێكیان گه‌شتیاری به‌ڕازیلی بووه.
زۆرترین رووداوه‌كانی خنكان له پارێزگای ئانتالیا روویداوه كه هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواریان رووسی و دانه‌یه‌كیان ئه‌ڵمانی بووه. له پارێزگای ئورفا له‌وێش هه‌شت كه‌س خنكاون كه یه‌كێكیان سووری بووه.