Esin Işık
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌باره‌ت به‌و کردە تیرۆریستییەی کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە رێگەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای هه‌كاری ئەنجامی دا، رایگه‌یاند: "نه‌فرین له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ی خوێنڕیژ ده‌كه‌م كه بێ‌تاوان ده‌كوژێت و به‌و ته‌ڵه قێزه‌ونه‌ی کە داینا دایكێك و منداڵه ساواكه‌ی كوشت".
كڵچدارئۆغڵو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی نورجان كاراكای و منداڵه 11 مانگیه‌كه‌ی بدیرهان موسته‌فا كاراكایا له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له سه‌ر رێگا له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا سەر بە پارێزگای هه‌كاری دانرابوو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیوویەتی: "نه‌فرین له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه ده‌كه‌م كه بێ‌تاوان ده‌كوژێت و به‌و ته‌ڵه قێزه‌ونه‌ی کە داینا دایكێك و منداڵه ساواكه‌ی كوشت. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ نورجان كاراكای و منداڵه 11 مانگیه‌كه‌ی بدیرهان موسته‌فا كاراكایا ده‌كه‌م و پرسه و سه‌ره‌خۆی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م".