Ali Kemal Akan,1 23
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "توركیا كێشه‌ی کەمایەتییە ئایینییه‌كانی نییه، به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێز له لایه‌ن عەقڵیه‌تی مژدەدەر و زایۆنیستی كه له ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مایەی قبوڵكردن نییه. لەسەر ئەو رێگەیەی باوەڕمان پێیەتی، بێ ئەوەی بچووکترین سازش لەسەر ئازادییەکانمان، سەربەخۆییمان و سەربەخۆیی دەزگای دادوەرییمان بکەین، بەردەوام دەبین".
ئەردۆغان لە دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێک لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد لە دوای نوێژی عەسر لەگەڵ وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و چەند بەرپرسێکی دیکە بەشداری لە نوێژی سەر تەرمی ئەو دایک و کۆرپەیە دەکەن کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە شەهیدکران و لەگەڵ کەسوکاریاندا دەبن و هاوبەشی خەمەکانیان دەبن.
ئەردۆغان داوای لێخۆشبوونی بۆ دایک و کۆرپە ١١ مانگەکە کرد و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و گەلی تورک کرد و رایگەیاند: "ئەمە بۆ ئەوانەی کە پشتی رێکخراوی تیرۆریستیی دەگرن، ئەوانەی لەگەڵیاندان، چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆ، چ لە رووی سیاسییەوە و چ لە رووی غەیرەسیاسییەوە، بۆ هەموویان وەڵامێکی جوانە، پێناسەیەکی جوانتر لەوە نابێت. زۆر بەروونی هەموو شتێک ئاشکرا دەکات. چی له شه‌هیدكردنی دایكێكی 26 ساڵان و منداڵێكی 11 مانگ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه گه‌وره‌تره؟ ناسین بێت ناسینه، پێناسه بێت پێناسه‌یه، هه‌موو شتێك زۆر روون و ئاشكرایه. ئه‌وه جوانترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دان و ئه‌وانه‌شی ئه‌وانه‌یان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد".
له‌باره‌ی گرژییه‌كانیش سه‌باره‌ت به پیاوی ئایینی ئاندریو كرایگ برونسۆن كه هاووڵاتی ئه‌مریكییه و به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه له ماڵه‌کەی لە تورکیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ئه‌ردۆغان وه‌بیری هێنایه‌وه كه له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا چی پێویست بووبێت گوتوویانه و گوتی: "به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز به‌رامبه‌ر بە ئێمه سوودی بۆ كه‌س نییه. ئێمه تاكو ئێستا باشترین هاریكاریمان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ناتۆ. له كۆریا له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وان خه‌باتی زۆرمان كردووه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر توركیایه‌ك كه هێشتا له به‌رزترین ئاستی هاریكاریدایه له ناتۆ، هه‌رگیز شیاو نییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و زمانی هه‌ڕه‌شه‌یه به‌كارده‌هێنن ده‌بێ ببوورن ئێمه زۆر گوێی پێناده‌ین، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بزانن. پێویسته ئه‌وان زۆر باش كه‌سایه‌تی ئێمه بناسن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه شاندی هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌ته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بینالی یڵدرم و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لێدوانیان داوه و گوتی: "ئێمه به یه‌ك گوته و به یه‌ك زمان بیروڕای خۆمان خسته روو و ده‌یخه‌ینه روو. ئێستا سه‌ردانی توركیا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ASEAN وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م(مەولود چاوش‌ئۆغڵو) له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه. له‌وێ چه‌ند مژارێك تاوتوێ ده‌كرێن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ئەو راگەیەنراوەی کەمایەتییە ئایینییەکان دوێنێ بڵاویانکردووەتەوە زۆر مانادارە و رایگەیاند: "توركیا كێشه‌ی کەمایەتییە ئایینییه‌كانی نییه، به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێز له لایه‌ن عەقڵیه‌تی مژدەدەر و زایۆنیستی كه له ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مایەی قبوڵكردن نییه. لەسەر ئەو رێگەیەی باوەڕمان پێیەتی، بێ ئەوەی بچووکترین سازش لەسەر ئازادییەکانمان، سەربەخۆییمان و سەربەخۆیی دەزگای دادوەرییمان بکەین، بەردەوام دەبین".