Ahmet Özler,Ömer Faruk Cebeci,1 23
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
كارابوك – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له‌باره‌ی کوشتنی دایکێک و منداڵێکی ١١ مانگ لە هەکاری رایگه‌یاند "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، چل ساڵ لەمەوبەریش بکوژی منداڵان بووە. هەر لە سەرکردەکەیانەوە، دامەزرێنەرەکەیانەوە، لەسەری سەرەوە تا خوارترین کەسیان، هەر هەموویان دوێنێش بکوژی منداڵ بوون و ئەمڕۆش بکوژی منداڵن".
سولەیمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌رچووانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت له بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی پۆلیس له كارابوك گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ته‌نها له‌مساڵدا، ٨٣٢ تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووه كه ٥٧یان به‌رپرس بوون و گوتی: "ته‌نانه‌ت به‌یانی ئەمڕۆ شێرهكانمان پێنج تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووە كه ده‌یانه‌ویست له باكووری عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌یەکی سه‌ربازی له پارێزگای شرنه‌خ. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ٨٣٢ تیرۆریستی په‌كه‌كه، ٢٤١ داعش ١٦ له ئه‌ندامانی رێكخراوه چهپڕەوه په‌ڕگیره تیرۆریسته‌كان له چالاكی خراون".
سولەیمان سۆیڵو ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا دا بۆ رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و گوتی: "ئه‌مریكا به ره‌وانه‌كردنی پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر پشتگیری تیرۆریستانی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ی كرد و ئه‌ورووپاش پشتگیری ئه‌وانی كرد. وه‌ك ده‌زانن ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا پشتی ئه‌وانیان گرت، به‌ڵام به هۆی قاره‌مانانی وه‌ك ئێوه سه‌رباز، جه‌ندرمه و گوندپارێزانمان ئه‌و خاكه‌مان بۆ (تیرۆریستان) كرده گۆڕستان و زیندان و به توندترین شێوه وه‌ڵامی پێویستمان دانه‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاوه مه‌شق و راهێنانیان پێكرا و مافی په‌نابه‌ری سیاسی‌یان پێ درا و چه‌كیان بۆ ره‌وانه كرا بۆسه‌یان بۆ دایك و كۆرپه ١١ مانگیه‌كه‌ی نایه‌وه بۆیه كه‌س بۆی نییه قسه له‌باره‌ی توركیاوه بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، چل ساڵ لەمەوبەریش بکوژی منداڵان بووە. هەر لە سەرکردەکەیانەوە، دامەزرێنەرەکەیانەوە، لەسەری سەرەوە تا خوارترین کەسیان، هەر هەموویان دوێنێش بکوژی منداڵ بوون و ئەمڕۆش بکوژی منداڵن".