Tuncay Çakmak
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
سیواس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گهڕاندنهوهی بڕیاری لەسێدارەکان گوتی: "ھەستیاری من لەبارەی بڕیاری لە سێدارەدان دەزانن. بابەتەکە ھەموو پەیوەندی بەوە ھەیە کە ئەگەر ئەم بڕیارە لە پەرلەمان تێپەڕ بێت ئەوا منیش پەسندی دەکەم. چونکە ئێمە دەزانین پێگەی ئەم جۆرە بکوژانە چییە. ئێمە دەزانین کە ئەمانە باجی ئەو کۆکوژییە دەدەنەوە کە ئەنجامیان داوە. لەمبارەیەوەش ئینشائەڵا ھەنگاوی پێویست دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی ماتەمینی ھاوسەری سەربازێک بە ناوی نورجان کاراکایای تەمەن ٢٥ ساڵ و منداڵە تەمەن ١١ مانگییەکەی کە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا کوژران، وتارێکی لە سیواس پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستییەکان تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە کە ئاسوودەیی ئەو گەلە تێکبدات و دابەشمان بکات. بەرەنگاری ئێمە بە پۆلیس، سەرباز، جەندرمە و پاسەوانانی گوند لە دژی تیرۆریستان بەردەوامە".