07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
هاتای – AA
سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك تانك و تۆپهاوێژی بۆ خاڵه‌كانی چاودێریی سه‌ربازانی تورك له ئیدلب ره‌وانه كرد.
کاروانه سه‌ربازییه‌كه كه له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه كرابوو، دوای تێپه‌ڕین به هه‌ردوو شارۆچكه‌ی هاسسا و كركهان له هاتای، گه‌یشتنه رێحانلی.
دواتر تانك و تۆپهاوێژه‌كان له بارهه‌ڵگره‌كان هێنرانه خواره‌وه، له ژێر چاودێریی ئه‌منیی توندوتۆڵ به‌ره‌و خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلب به‌ڕێكه‌وتن.