Göksel Yıldırım
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ئێندۆنیزیا ده‌ست كراوه به به‌رهه‌مهێنانی تانكی كێش مامناوه‌ندی Kaplan MT (Harimau) كه له توركیا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و پێشخراوه. به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی نوێی تانكه‌كه‌ش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای FNSS ، نایل كورت له‌مباره‌یه‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "دوایه‌مین رۆژی ساڵی رابردوو پلانمان دانا بۆ گرێبه‌ستی كۆتایی به‌رهه‌مهێنانی ١٨ تانكی FNSS كه بۆ PT Pindad كه كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی به‌رگری ئێندۆنیزیایه و سوپای ئێندۆنیزیا پێشمان خستووه. ده‌ست كراوه به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و تانكانه. به‌شی یه‌كه‌م له كۆتایی ئه‌مساڵدا راده‌ست ده‌كه‌ین و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش له ٢٠٢١ راده‌ست ده‌كرێن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه تانكه‌كه زۆر كرده‌ییه، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌كه زرێپۆشه‌كان به‌كاربهێندرێت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی پیاده بجوڵێندرێت. هه‌رچه‌ند له تانكی جه‌نگی سووكتره به‌ڵام توانای پێكانی وه‌ك تانكی جه‌نگی وایه.