Mesut Varol
08 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
وان - AA
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگای وان، چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه له ئێواره‌ی دوێنێوه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری بارینی به‌فر و گێژهڵوكهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه ده‌روازه‌ی كوروباشی سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان وان-گورپنار، ناوچه‌ی گوزێلدهره له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی وان- هه‌كاری و رێگای نێوان وان-چاتاك له كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه به‌هۆی بارینی به‌فر و دروستبوونی گێژهڵوكهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.