Orhan Onur Gemici
08 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكدا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكدا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی پێنج سه‌رباز بریندار بوون. وێڕای سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی پزیشكیش، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه نه‌تواندرا رزگار بكرێت و گیانی سپارد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پرسه و سه‌ره‌خۆیشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازه، سوپا و گه‌لی توركیا ده‌كات، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ده‌كات و هیواداریشه چی زووه سه‌ربازه برینداره‌كان چاك ببنه‌وه.