Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
وه‌زاره‌تی دادی توركیا دووه‌م دۆسیه‌ی به‌مه‌به‌ستی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه كودهتاچییانهی بۆ یۆنان هه‌ڵاتبوون، ره‌وانه‌یی ئه‌و وڵاته كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی داد دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌و هه‌شت سه‌ربازه كودهتاچییهی دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز بۆ یۆنان هه‌ڵاتن ئاماده‌كردووه و ره‌وانه‌ی یۆنانی كردووه. ئه‌وه دووه‌م دۆسیه‌یه توركیا به مه‌به‌ستی داواكردنه‌وه‌ی ئه‌و سەرابازانه، ره‌وانه‌ی یۆنانی ده‌كات.
ئه‌و هه‌شت سه‌ربازه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه به كۆپتهریكی سه‌ربازییه‌وه بۆ یۆنان هه‌ڵاتبوون. توركیاش ده‌ستبه‌جێ داوای له یۆنان كردبوو سهبازهكانی راده‌ست بكاته‌وه. بارودۆخی سه‌ربازه‌كان له‌لایه‌ن دادگاكانی یۆنانه‌وه تاوتوێكرا و راده‌ستكردنه‌وه‌ی سێ له سه‌ربازه‌كان په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام راده‌ستكردنه‌وه‌ی پێنجه‌كه‌ی دیكه ره‌تكرایه‌وه.
داواكاری گشتی له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی یۆنان، ئه‌نتۆنیس لیۆگاس تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌ی دا له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانه‌وه. ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی كه بڕیاری رادهستكردنهوهشیان بۆ ده‌ركرابوو، له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه تانه‌یان له بڕیاره‌كه دابوو.
دادوەری داگای باڵای یۆنان، ئاریۆس پاگۆس بڕیاری دابوو، هه‌شت سه‌ربازه‌كه راده‌ستی توركیا نه‌كرێته‌وه.