توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ٥٥ هەزار و ١٤٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٤١ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٨٦٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٥٥ هەزار و ١٤٩ كه‌س پۆزه‌تیڤ بووه‌.

Merve Yıldızalp Özmen  | 19.04.2021 - نوێکردنەوە : 20.04.2021
توركيا.. ٥٥ هەزار و ١٤٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٤١ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٨٦٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٥٥ هەزار و ١٤٩ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٣٤١ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌ توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٨ هەزار و ٨٦٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٥٥ هەزار و ١٤٩ كەس پۆزەتيڤ بووه‌، ٣٤١ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٦٢ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٤٨ هەزار و ٩٤٧ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ سێ مليۆن و ٧٣٦ هەزار و ٥٣٧ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

كۆى گشتيى ٤٤ مليۆن و ٨٧ هەزار و ٦٢٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٣٢٣ هەزار و ٥٩٦ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣٦ هەزار و ٢٦٧ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٣١٩ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٩ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٦،٣یه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٩،١ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٥،٧ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın