Muhammed Ali Toruntay
20 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاک پارتی، عومه‌ر چه‌لیک رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌ڵێین كه (له‌گه‌ڵ یۆنان) ئاماده‌ین بۆ درێژه‌دان به پێواژووی دانوستان به زمانێكی هۆشمه‌ندانه، به تێگه‌یشتنێكی ده‌وڵه‌تییانه‌ی هۆشمه‌ندانه و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كتری له شێوازی دانوستاندا".
عومه‌ر چه‌لیك له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
چه‌لیك سه‌ره‌تا له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كان، دوا و رایگه‌یاند: "پێویسته له‌وانه بپرسرێت كه ده‌ستبه‌جێ خاوه‌ندارێتییان لێكردووه كه ئه‌گه‌ر ناوهڕۆك و واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بگۆڕدرایه، بۆچی خاوه‌ندارییان ده‌كرد؟ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پرسیاره له ئێمه ده‌پرسرێت، لۆژیكی نییه".
دواتر گوته‌بێژه‌كه‌ی ئاك پارتی هاته سه‌رباسی گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس دێندیاس و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئێجگار بیرته‌سكانه و بێڕێزانه ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای تۆمه‌تباركرد و وه‌ك نموونه‌یه‌كی ناشیرین ده‌چێته مێژووی دیپلۆماتییه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ یه‌كه‌مجار بینیمان كه وه‌زیرێك له كاتی باسكردن له سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌ی، نه‌ك باسی وڵاته‌كه‌ی به‌ڵكو باسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بكات".
عومه‌ر چه‌لیک جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ یۆنان بۆ درێژه‌دان به پێواژووی دانوستان به زمانێكی هۆشمه‌ندانه، به تێگه‌یشتنێكی ده‌وڵه‌تییانه‌ی هۆشمه‌ندانه و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كتری له شێوازی دانوستاندا.
چەلیک له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، رایگه‌یاند: "تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان به فه‌رمی و له‌رێگه‌ی به‌نزین پێداكردن و هه‌وڵدان بۆ سووتاندنیان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان واژوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌ك بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "(یۆنان) كاری دڕندانه‌ی هاوشێوه‌ی سووتاندنی به‌له‌مه‌كان و له ماوه‌ی سێ ساڵدا ناردنه‌وه‌ی زیاتر له ٨٠ هه‌زار په‌نابه‌ریان بۆ سنووره‌كانی ئێمه، ئه‌نجامداوه. به‌داخه‌وه دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بێده‌نگن".
گوته‌بێژی ئاك پارتی به‌رده‌وام بوو له‌وه‌ی گوته‌كانی ئاڕاسته‌ی یۆنان بكات و رایگه‌یاند: "به‌هاكانی كه به دیموكراسی، مافی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناویان ده‌به‌ن، هه‌موویتان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ناشت. ئه‌وانه رزگاربكه‌ن و دواتر سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی دیكه هه‌وڵبده‌ن قسه بكه‌ن".
عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان رووسیا-ئۆكرایناش دوا و گوتی: "خوازیارین ئه‌م گرژییانه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی سێقۆڵی له‌نێوان ئۆكراینا، رووسیا و گرووپی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی ئه‌ورووپا به‌رێگه‌ی دیپلۆماتی چاره‌سه‌ربكرێت".
له‌باره‌ی دۆزی فه‌ڵه‌ستینیش رایگه‌یاند: "بێگومان پشتیوانی فه‌ڵه‌ستینین. به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكیكردن له مافه‌كانی خوشك و برا فهڵهستینییهكانمان و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی پێویست له‌وباره‌یه‌وه".
چه‌لیك هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بڕیاری دادگای ده‌ستووریی كۆماری قوبرسی توركی باكوور له‌باره‌ی كۆرسه‌كانی قورئان كرد و رایگه‌یاند: "ناتوانین دیموكراسی بكه‌ینه قوربانی دۆخ و مه‌رجی هه‌نووكه‌یی و یاسایی".
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، جه‌هه‌په له‌باره‌ی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت، گوته‌بێژی ئاك پارتی رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌ر شتێك هه‌بێت له شێوازی هه‌ڵه و تاوان، هه‌مووی راده‌ستی دادگا ده‌كات".